کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌هامی عه‌داڵت له‌ به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی ئابووری

كۆبوونهوهی كرێكارانی سههامی عهداڵت له بهردهم بینای وهزارهتی

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ كرێكارانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت، دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئابووری له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان. له‌ دێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له‌ حه‌قده‌سته‌كاندا بوون.