ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ناوچه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی پاداش و سه‌نه‌واتی ساڵانی پێشوو، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكاران ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م بلووكی ٢ی ساختمانی پێنجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی نه‌وت له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.