ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ده‌رمانسازی قازی ته‌ورێز و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی حسێنی كه‌ره‌ج له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی قازی له شای ته‌ورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست، كه‌می ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی حسێنی كه‌ره‌ج له ئاست كه‌می ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، نه‌دانی ئیزافه‌كاری و پاداش، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. كادری ده‌رمانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و دامه‌زراندنی هێزی كاری تازه بوون.
