کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شوش

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تیشوشسه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان، دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ كه‌مته‌رخه‌می و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.