ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی سایپا، له ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی به‌ڕێوبه‌ردنی سندووقی سه‌رمایه‌گوزاری “سمیكۆ” كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراو، شیركه‌تی “سمیكۆ” ساڵانێكه كه ٤٪ له حه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌م ده‌كات به‌ڵام هیچ ڕاپۆرتێكی ڕوون له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆی ده‌كاته‌وه نییه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیش پێشكه‌ش به كرێكاران ناكرێت. كرێكاران ده‌ڵێن: ئێمه ده‌مانه‌وێت بزانین پاره‌ی ١٥ی ساڵی ڕابردوومان چی لێهاتووه و بۆچی پشكی سه‌هامداران په‌رداخت ناكرێت.