ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی خانه‌نشینكراو و ڕه‌سمی نه‌وت له شاری ئه‌هواز و دوورگه‌ی سیری دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ده‌رمانی خۆڕایی، پێدانی ئیمكاناتی ڕیفاهی، په‌رداختی مه‌زایای خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.