كرێكارانی سه‌هامدار و خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی ئێران پۆپیلنی ڕه‌شت، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری كۆمپانی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی ٣٠ ساڵه به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانی پشكی سه‌هامدارانیان په‌رداخت نه‌كردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێك له كرێكاران گیانیان له‌ده‌ست داوه یان تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون. كرێكارانی خانه‌نشینكراو خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی كۆمه‌ڵی گشتی شیركه‌ت و به‌شداری سه‌هامدارانی ورد له‌و كۆبوونه‌وه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵی ٦٧ی هه‌تاوی سه‌هامی كارخانه‌ی ئێران پۆپیلن كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌یان جۆر قوماش بووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت له نێوان كڕیارانی به‌شی خسووسی، ده‌وڵه‌تی و زیاتر له هه‌زار و ١٦١ كرێكار دابه‌ش كرا.