سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشینكراو له‌به‌رده‌م هۆتێلی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كانوونی باڵای كرێكارانی خانه‌نشینكراو له به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی خانه‌نشینكراو به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌جمه‌عی باڵای كانوونی كرێكارانی خانه‌نشینكراو، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست به‌ڕێوه‌چوونی مه‌جمه‌ع ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی خانه‌نشینكراو به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه په‌سه‌ندكراوه‌كانی شۆرای باڵای كار بوون.