ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، سه‌رله‌نوێ له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان ڕایانگه‌یاندووه ئه‌م ئیداره‌یه له كار پێكردن به حوكمه‌كانی دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداره‌یی پێوه‌ندیدار به پاداشته‌كان و پشووی كاری، خۆیان ده‌بوێرن و به وته‌ی ناڕازیان به‌رپرسانی ئه‌م ئیداره‌یه ڕایانگه‌یاندووه به بۆچوونی ئه‌وان ئه‌م حوكمانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسایی نییه و نابێت بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌م هه‌ڵویسته ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بڕیار وایه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ئیداره‌یه تۆمار بكرێت.