کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی تازه‌دامه‌زراو له‌ ناوچه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی تازه‌دامه‌زراو له‌ ناوچه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كرێكارانی تازه‌دامه‌زراو له‌ ناوچه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی كارامه‌، چاكسازی له‌ بواری مه‌عیشه‌ت و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كوتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.