کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری خوازیاری چاكسازی له‌ ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ مه‌عیشه‌تیه‌كان، چاكسازی له‌ جه‌دوه‌لی دامه‌زران، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ژێر ناوی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.