كرێكارانی بێكاركراوی مه‌عده‌نی كه‌هنووج له پارێزگای كرمان، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه ده كارگه‌ری ئه‌و شیركه‌ته‌ی له سه‌ر كار ده‌ركردووه و له وڵامی ئه‌و كرده‌وه نایاساییه، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌ن دوو جار ده‌ستیان له كار كێشاوه، به‌ڵام خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له چه‌ندین كرێكاری دیكه‌ش كردووه. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی ده كارگه‌ری بێكار كردووه له حاڵێكدا هێشتا داخوازییه دواخراوه‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه.