کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئیلام 1 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ر له‌ ئاست بێكاكردنی له‌ ناكاویان و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: پێشتر به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان دابوو كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌ست، له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناونده‌ سه‌نعه‌تیه‌ دایانمه‌رزێنن، به‌ڵام له‌سه‌ركار ده‌ركراون و چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان په‌رداخت نه‌كراوه‌.