به‌یانی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌شی كۆنتڕۆڵ ترافیكی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ئه‌و ناونده له شه‌قامی فاتمی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شی كۆنتڕۆڵ ترافیكی تاران له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قدسته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.