کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری له‌ ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری له‌ ئیلام 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری ئیلام به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیلام خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له‌ دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین.