کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئێران پۆلین له‌ ڕه‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئێران پۆلین له‌ ڕه‌شت 3

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دوێنێ بڵاو بوونەتە، کرێکارانی وەگیان هاتوی ئێران پولینی ڕەشت لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو شیرکەتە مانیان گرت و بە هاواریێکی بەرز، خەیانەت و بەڵێنی درۆینەی بەرپرسانیان لەقاودا. چەندین مانگە ئارەقی نێوچاوان و گیانی کرێکاران بە تاڵان دەبرێت، بەڵام حەقدەستە کەمەکەیان هەروا بارمتەی وعدە و درۆینەکانی ڕەوابت عومومی شیرکەتە.

بەرپرسانی بێ شەرم دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێکدا، دانیهەشت ملیۆن تمەنی بێ نرخیان بە ڕووی کرێکاراندا دایەوە، وەک ئەوەی بڵێی سەدەقەیان داوەتە کرێکارەکان. لە حاڵێکدا کە حقوقی مانگی گەلاوێژیش لە گێژاوی درۆی ئەمرۆ بۆ سبیدا لەنێو چووە.

کریکارەکان بە ڕاشکاوی وتویانە ئیتر فریوی ئەم بەڵێنە درۆینانە ناخۆن و ئەوان داوای مانگانەی بە تەواوەتی و بێ شەرت و مەرجیان دەکەن.