ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئیداره‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری شاری سنه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری پارێزگای سنه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت پاش باره‌ها ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن.له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی به‌رپرسان، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی پێویستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
