به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كرێكارانی ئیداره‌ی كاره‌با، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها سه‌ختی پیشه و خراپی دۆخی ژیانیان، به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ڕێكخراوه‌ی ئیداری و ئێتخدامی گشتی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له مانگانی ڕابردوو له لایه‌ن به‌پرسانه‌وه مه‌ره‌خه‌سیان پێ نه‌دراوه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له بنهماڵهكانان و دۆخی ته‌ندروستیان له مه‌ترسیدایه. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حهقدهیت به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دان به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.