ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارانی ئۆتۆمبیل سازی ئه‌راک دژ به پێنه‌دانی مه‌زایا و یارمه‌تی بۆ خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێكهێنانی ڕێكخراوه‌یه‌كی كرێكاری له‌و شیركه‌ته بوون.
ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه یارمه‌تی بۆ مافی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵانی كرێكاران، ساز كردنی بینا و هه‌روه‌ها نه‌ورۆزانه لێیان بڕاوه، كه ئه‌مه‌ش بووه به هۆی خراپتر كردنی دۆخی ژیانیان. كرێكاران خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، پێدانی مۆڵه‌تی ڕێكخستنی ڕێكخراوه‌یه‌كی كرێكاری له‌و شیركه‌ته و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، بوون.