كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و گۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون. له هه‌واڵێكی دیگه‌دا، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له بانگه‌وازێك دا داوایان له هه‌موو هاوكاره‌كانیان كرد، ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی زانیاری له تاران كۆببنه‌وه.