کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پایانه‌ نه‌وتیه‌كانی به‌نده‌ر ماهشه‌هر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پایانه‌ نه‌وتیه‌كانی به‌نده‌ر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له‌ پایانه‌ نه‌وتیه‌كانی به‌نده‌ر ماهشه‌هر بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.