ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانكاری شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانكاری و ئه‌ركان سالس خوازیاری، وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی له‌كاتی پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆفێرانی ته‌علیق كرا‌و بۆ سه‌ر كار، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان بۆ قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یاسای مه‌ره‌خه‌سی دوو به دوو بۆ كرێكارانی به‌شی پشتیوانی بوون.