به‌یانی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئابادان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێه نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داوایان كرد شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان وه‌لا بنرێن و جیاوازی له شێوه و ڕێژه‌ی په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا نه‌مێنێت. شایانی باسه كه له پاڵاوگه‌ی ئابادان ٤ هه‌زار كرێكاری په‌یمانی كار ده‌كه‌ن و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین.