ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شێركه‌تی ئه‌بنییه فه‌نی تراڤێرسی تاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر دواخستنی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی گۆڕینی دۆخی كرێكارانی گرێبه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌پێی مادده‌ی ٢٠ی یاسای بوودجه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئێران به‌تایبه‌تی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی ڕێگای ئاسن هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت دۆخی كاركردنیان له گرێبه‌ستییه‌وه بۆ فه‌رمی، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه جێبه‌جێ كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌توانێت ده‌ستی په‌یمانكاره‌كان له شێركهتهكاندا بۆ هه‌میشه كورت بكاته‌وه.