ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، كرێكارانی شیركه‌تی “ڕزوان درود” كه له پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌ی ئاسنی به‌م بۆ بافق شاغڵن له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سنه‌واته‌كانیان له ساڵی ٩٢ی هه‌تاویه‌وه هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه و بڕی ١٠ ملیۆن تمه‌ن بۆنی كرێكاریان به‌لای شیركه‌ته‌وه ماوه كه خاوه‌نكار له په‌رداخت كردنی خۆ ده‌بوێرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه سنه‌واتی هه‌ر كرێكارێك ١٢٠ ملیۆن ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
