ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خووزستان دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.