کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ ئه‌هواز 2

كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خووزستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان له‌به‌رده‌م ئه‌و دامه‌زراوه‌ له‌ شاری ئه‌هواز خۆپێشاندانیان كرد.

كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی نیشان دا و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.