ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیۆندارانی شاری زابۆل له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی و كه‌می به‌نزین و گازۆئیل كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به بیانووی ڕێگریكردن له قاچاخی سووته‌مه‌نی له ئوستانی سیستان و به‌لووچستانه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌فغانستان و پاكیستان، پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆن‌داران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌و ئوستانه بڕیوه و ئێستا كامیۆن‌داران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان به‌ده‌ست كه‌می سووته‌مه‌نیه‌وه ناڕازین و له‌به‌رده‌م فهرماندرای شاری زابۆل كۆبوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.