ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كاسبكارانی شاره‌كانی سنه، ڕه‌وانسه‌ر و نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هان له‌ناڕه‌زایه‌تی به پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌شاری سنه هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كاسبكاران و به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵیان دا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك بده‌ن به‌ڵام كاسبكارانی بازاڕی تاناكۆرای شه‌قامی كارامووزیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له بازاڕیانی شه‌قامی فرده‌وسی مانیانگرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، له شاری ڕه‌وانسه‌ریش كاسبكاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان نیشاندا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بازاڕیانی نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هانیش به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.