ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، كاسبكارانی به‌لووچ له هه‌ر دوو دیوی سنووری پاكستان و ئێران له ناوچه‌ی ڕیمدان دژ به داخستنی ئه‌و سنووه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه ئۆلتیماتۆمیان به هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی و پاكستان داوه كه ئه‌گه‌ر سنووری ڕیمدان تا ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ نه‌كرێته‌وه، هه‌موو جاده تڕانزیتیه‌كانی میرجاوه و ته‌فتان داده‌خه‌ن. خه‌ڵكی به‌لووچ هۆشداریان داوه كه مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له ڕێگه‌ی سنووره‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر مه‌عیشه‌تیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، وڵامی توندیان بۆ هه‌ر دوو حكوومه‌ت ده‌بێت.