ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی شاره‌كانی كرماشان و لوڕستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به پشتگوێ خرانی داواكارییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر زانكۆی زانستی پزیشكی شاری كرماشان و لوڕستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كێشه‌ی ئابووری، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده‌كانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان له‌دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا، له هۆكاره‌كانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و كارمه‌ندانه بووه. به‌پێ زانیارییه‌كان، زانكۆی زانستی پزیشكی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له چه‌ندین شاری ئێران ده‌ستی به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كارمه‌ندانه كردووه و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه له بودجه‌ی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی دارایی ئه‌و كارمه‌ندانه دیاری نه‌كراوه.