کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی شێبركه‌تی نه‌وت و گازی ئاغاجاری

تجمع کارکنان شرکت نفت و گاز آغاجاری

ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی شێركه‌تی نه‌وت و گازی ئاغاجاری، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی ناله‌باری كار و ژیانیان كۆ بوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كارمه‌ندانی ناڕازی ئه‌و شێركه‌ته‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد، له‌ به‌رانبه‌ر كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دوایان له‌ به‌رپرسانی ڕژیم كرد ئه‌و دۆخه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا سه‌ره‌كیترین داخوازی كارمه‌ندانی ئه‌و شێركه‌ته‌ بڕیتی بووه‌ له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی كاتی شیفتی كاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان.