ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی بێهزیستی له چه‌ندین شاری ئێران، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رده‌م پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كارمه‌ندان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
