ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی بێهداشتی شاری كرماشان دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كارمه‌ندانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیماكاناتی پێویستی پزیشكی و ده‌رمانی، وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.
