به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئوستانداری كرماشان دژبه خراپی دۆخی ژیان و كه‌می حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كارمه‌ندانی ناڕازی ئوستانداری كرماشان به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و ناونده ده‌وڵه‌تیه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.