کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئوستانداری ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئوستانداری ئیلام 3

ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی كارمه‌ندانی ئوستانداری ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ئوستانداری ئیلام به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی زه‌وییه‌كانی فازی ٢ی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی ئوستانداری بوون و ڕایانگه‌یاند: چه‌ند ساڵه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئوستان به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و زمینه‌كانیان پێ ڕاده‌ست ناكه‌ن.