کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئابانی تاران

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئابانی تاران 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، په‌ره‌ستاران و كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی ئابانی تاران دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكار خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانی كرێكاران و په‌ره‌ستاران بوون.