كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌وت له تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و وێڕای گۆڕانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه، وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازی پێرسۆنێلی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه. په‌ره‌ستارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی ئیزافه‌كاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.