ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی زانكۆی زانیاری پزیشكی جوندی شاپوری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمانی زانكۆی زانیاری پزیشكی جوندی شاپور خوازیاری دامه‌زراندنی هێزی كاری تازه، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، په‌رداختی كارانه، پێدانی هه‌زینه‌ی جل و به‌رگ و په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیانن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پێرسۆنێلی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی چه‌ند شاری ئێران دژ به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ناڕزایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.