ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی سینای ته‌ورێز و خوێندكارانی زانكۆی كه‌شاوه‌رزی ساری مانیانگرت و له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بێهیاران و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی سینای ته‌ورێز له‌ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا مانیانگرتووه و له‌ناوه‌ندی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی كه‌شاوه‌رزی ساری له‌ناڕه‌زایه‌تی به ژه‌هراویبوونی خوێندكاران و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به ته‌ندرووستی خوێندكاران مانیانگرت و له‌ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.