کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی بێكاركراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌جادی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی بێكاركراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌جادی كرماشان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار، كادری ده‌رمانی بێكاركراوی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌جادی كرماشان دژ به‌ ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌جاد له‌ شاری كرماشان ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ماڵی داخراوه‌ و هه‌موو كادری ده‌رمانی ئه‌و ناوه‌نده‌ بێكار كراون. ناڕازیان ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه هێشتا داخوازییه‌كانیانی په‌رداخته‌ نه‌كردووه‌ و له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌.