ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌ختی ئه‌فریقای جنووبی دژ به كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كادری ده‌رمان له پایته‌ختی ئه‌فریقای جنووبی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی غه‌زه، دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه بوون.