ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، په‌ره‌ستاران و كادری ئۆرژانسی شاره‌كانی قه‌زوێن و ته‌ورێز دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ئۆرژانسی شاره‌كانی قه‌زوێن و ته‌ورێز له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی كادری ده‌رمان و وه‌لانانی جیاوازی له پهرداختیهكانی كادری ده‌رمان بوون. شایانی باسه كه شۆڕای هاوئاهه‌نگی نیزام پزیشكی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی ٨٠٠ په‌ره‌ستار و ماما به‌هۆی كێشه‌ی مهعیشهتیهوه ناچار به كۆچ بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و وڵاته ئورووپاییه‌كان بوون.
