کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی زانسته‌ پزشكیه‌كانی یاسووج

كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی زانسته‌ پزشكیه‌كانی یاسووج 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی زانسته پزشكیه‌كانی یاسووج دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له‌ به‌رده‌وم ئۆستانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، وه‌دیهاتنی داخوازیی و پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بایه‌خ دانی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.