ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی فمێنێستی ئسپانیا له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له ئێران، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له مادرید كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی ژنی فمێنیستی ئسپانیا به جه‌سته‌ی نێوه ڕووت و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “دادپه‌روه‌ری، ئازادی، نا بۆ حیجابی زۆره‌ملی”، سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنانیان له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد.