کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی شیركه‌ت واحد له‌ زاهیدان

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی شیركه‌ت واحد له‌ زاهیدان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆفێرانی شیركه‌تی ئۆتوبووسڕانی زاهیدان و ده‌ورووبه‌ر له‌به‌رده‌م ئوستانداری دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌ وتی ناڕازیان، ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژه‌ كارتی سووته‌مه‌نی شۆفێرانیان سووتاندووه‌ و هیچ به‌رپرسێكی ئوستانی وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نییه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی، شۆفێرانی ئۆتوبووس له‌ زاهیدان بێكار كراون و شاره‌وانی له‌ جیاتی دابینكردنی ئیمكانات و بایه‌خ دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان، هه‌ڕشه‌ی لێ كردوون.