ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، شۆفێرانی تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له به‌نده‌ر كه‌نگان له ئاست ڕاگرتنی چوار ڕۆژه‌یان له گه‌رمای تاقه‌ت پڕۆكێنی جنووب ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان، ٢٥٠ تانكه‌ری سووته‌مه‌نی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی گاز له سه‌راسه‌ری وڵاته‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته فازی ١٩ی به‌نده‌ر كه‌نگان له عه‌سه‌لوویه و ماوه‌ی چوار ڕۆژه بیلاته‌كلیف ماوه‌نه‌ته‌وه. له ڕۆژی ڕابردوووه پێدانی گاز به بارهه‌ڵگره‌كانی نێوخۆی وڵات ڕاگیراوه و ته‌نیا كه‌شتیه‌كان ده‌توانن مه‌خزه‌نه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه. ڕاگرتنی تانكه‌ره‌كان له گه‌رمای تاقه‌ت پڕۆكێنی جنووب دا شۆفێرانی وه‌زاڵه هاوردووه و ناڕازیان داوای دابینكردنی شوێنی پشوودان، خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه ده‌كه‌ن.