کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی تاكسی وه‌ن له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی تاكسی وه‌ن له‌ چه‌ند شاری ئێران 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆفێرانی تاكسی وه‌ن له‌ شاره‌كانی تاران، هه‌مه‌دان و مه‌ڵایه‌ر له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، به‌رپرسانی ده‌وڵت پێشتر به‌ڵێنی نوێكردنه‌وه‌ی ناوگانی تاكسیڕانیان دابوو، به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵ هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و كۆن بوونی ئۆتۆمبێله‌كان و نه‌بوونی پارچه‌ی یه‌ده‌ك له‌ بازاڕ، كێشه‌ی بۆ ساز كردوون و داهاتیان له‌گه‌ڵ تێچووی ژیانیان یه‌ك ناگرێته‌وه‌. شۆفێرانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و لاستیكیان بۆ دابین بكات، یان به‌ پێی به‌ڵێنه‌كانی پێشوویان ئۆتۆمبێله‌كانیان بگۆڕن و تاكسی تازه‌یان پێ بده‌ن.