ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆفێرانی تاكسی شاری مه‌شهه‌د دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی تاكسی شاری مه‌شهه‌د له ئاست گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و كه‌می كرێ ناڕازین و ده‌ڵێن: ڕێكخراوی تاكسیڕانی هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ ناگرێت و به‌رپرسانی شاره‌داریش هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شۆفێرانی تاكسی له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌وانه هه‌مه‌دان، سه‌قز، سنه و بانه كۆبوونه‌وی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه بردبوو.