ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆفێرانی تاكسی له شاری تاران له ئاست كێشه پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی تاكسی له شاری تاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی تاكسیڕانی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كڕێ تاكسی، پێدانی پشكی به‌نزین به نرخی گونجاو و دابینكردنی قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌ك بوون.
